به‌هۆی بڕیارێكی سعوودیه نرخی نه‌وت له جیهان به‌رزبووه‌وه
سعوودیه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سعوودیه بڕیاریدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی سعوودیه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 0.26% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل به 31.05 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سوكی ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌ی 0.32% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 24.82 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی سعوودیه‌دا هاتووه، فه‌رمانی به كۆمپانیای ئارامكۆی تایبه‌ت به وزه كردووه، مانگی داهاتوو زیاد له‌و بڕه‌ی له چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه له‌سه‌ری رێكه‌وتن، رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی دیكه‌ش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كه‌م بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی نه‌وتی سعوودیه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابردوو، مانگی داهاتوو ئه‌و وڵاته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی به بڕی 4 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون، پێویسته رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 9 ملۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی وزه بووژانه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پڕبوونی كۆگاكانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له جیهان كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دابه‌زینێكی خێرا له نرخی نه‌وت له جیهان.
H.B