خورماتوو.. جووتیارێكی دیكه رفێندرا
به‌رپرسانی ئیداری په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ داعش درێژ ده‌كه‌ن
K24- گه‌رمیان:
له سنووری خورماتوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر جووتیارێك له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كه‌ی و رفاندیان.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و گروپیك چەکدار هەڵێانکوتایە سەر جووتیارێك بەناوی (ئه‌ركان حه‌مودی خضهیر) لە نەتەوەی عه‌رەب، کە خەریکی كۆكردنه‌وه‌ی بەروبوومی گەنمهكهی بووە لە گوندی لقومی سەربە ناحیەی سلێمان بەگ له سنووری شارۆچکەی خورماتوو و رفاندیان و تراکتۆرەکەشیانی برد.
له‌كاتێكیشدا تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له رفاندنی ئه‌و جووتیاره رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، تالب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سلێمان به‌گ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ چه‌كدارانی داعش درێژ كرد و گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی رفاندنه‌كه كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردووش له سنووری خانه‌قین دوو جووتیاری كوردی كاكه‌یی رفێندران و ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كانیان به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
ھاوکات چەند ڕۆژێکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له سنووری پارێزگای دیالە دەستیان بە سوتاندنی خەلە و خەرمانهی جوتیارانی کورد كردووه.
H.B