راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

چەند شوێنێك بە داخراوی دەمێننەوە

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر ئاماژە بەوە دەدات، دوای ئەوەی بڕیاری كردنەوەی بازاڕ و زۆربەی شوێنەكان دراوە، بەڵام پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونكە ھێشتا مەترسی كۆرۆنا ماوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە و شوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی پارێزگای ھەولێر:.

رۆژی شەممە رێکەوتی 2020.5.9 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                

یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.         

دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بە هەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.                                                                    

سێیەم/ یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە و شوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.                                                                  

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

  2020.5.11