سامان بەرزنجی: په‌رستاران پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه ئاسا لە رۆژانی سەختدا لە ھێڵی پێشەوەن
رۆژی جیھانی پەرستاران لە پەرستارانی كوردستان پیرۆز دەكات
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی رۆژی جیهانی په‌رستاران، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "په‌رستاران پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه ئاسا لە رۆژانی سەختدا لە ھێڵی پێشەوەن".
لە پەیامەكەی وەزیری تەندروستی ھاتووە: "رۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی له ته‌واوی پێشهات و قه‌یرانه‌كانی رابردوو پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه ئاسا بوونه له قەیرانی دارایی و خزمەتگوزارییەکانی ئاوارە و پەناهەندەکان و جه‌نگی دژ به تیرۆرستانی داعش و به‌رگریکردن و رۆژانی سه‌خت و رووداوە جۆراوجۆرەکان هەردەم له هێڵەكانی پێشه‌وه بوونە".
سامان بەرزنجی، دەشڵێت: "له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 به گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی رووبه‌ڕووی هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و چاره‌سه‌ری بووینەوە و رۆڵی به‌رچاو و نمەونهییان بینیوە تەنانەت رووبەڕووی تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە بوونە، هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و ده‌ربازكردنی قۆناغی سه‌خت و دژوار ده‌بێته هه‌وێنی كارنامه‌ی كاره‌كانی داهاتووی به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان".
دەقی پەیامی وەزیری تەندروستی به بۆنه‌ی 12ی مایس
لە (رۆژی جیهانی په‌رستاران) گه‌رمترین پیرۆزبایی له په‌رستاران بەگشتی و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە كوردستان بەتایبەتی ده‌كه‌ین، رۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی له ته‌واوی پێشهات و قه‌یرانه‌كانی ڕابردوو پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه ئاسا بوونه له قەیرانی دارایی و خزمەتگوزارییەکانی ئاوارە و پەناهەندەکان و جه‌نگی دژ به تیرۆرستانی داعش و به‌رگریکردن و رۆژانی سه‌خت و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان هەردەم له هێڵەكانی پێشه‌وه بوونە، هەر لەم دەرفەتە سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان بەگشتی و شەهیدانی کارمەندانی تەندروستی و قوربانیان دادەنوێنین.
ئه‌مڕۆش له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 به گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی رووبه‌ڕووی هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و چاره‌سه‌ری بووینەوە و رۆڵی به‌رچاو و نمونه‌ییان بینیوە تەنانەت ڕووبەڕووی تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە بوونە، هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و ده‌ربازكردنی قۆناغی سه‌خت و دژوار ده‌بێته هه‌وێنی كارنامه‌ی كاره‌كانی داهاتووی به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی لە ئه‌رك و ماندووبونیان، پاڵپشتی و پشتگیری ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانیان ده‌بێت و دووپاتی دەکەینەوە کەوا په‌رستاران و كارمه‌ندنی ته‌ندروستی له پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان به مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزەرانیان و دەرەنجام بۆ پتەوکردنی جومگەی سیستەمی تەندروستی لە کوردستانی خۆشەویستمان.
جارێکی تر سڵاو له خزمه‌ت و ماندوبوونتان و دووباره پیرۆزه ڕۆژی جیهانی په‌رستاران.
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
11 ئایار 2020