سەڵاحەدین بەهادین: پێکهاتەکانی كوردستان ئازادن لە هەڵوێست و باری سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی كوردستان ئازادن لە هەڵوێست و باری سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆیان.
لە پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهادین هاتووە، پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشێکی زیندوی نیشتمانن و مایەی شانازی ئەزمونەکە و نیشانەی جوانیی پێکەوە ژیانی کۆمەڵگەکەمانن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکهاتەکان ئازادن لە هەڵوێست و باری سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیاندا، هەروەک هەموو لایەنێکی تر، ناهەقیە شەڕی کەموکوڕی هەڵبژاردنەکان تەنیا بەوان بفرۆشین.