فازڵ میرانی: پارتی هیچ گروپ و باڵێکی نییە

باس لە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات

K24 – ئاکرێ:

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئاكرێ رایگه‌یاند، پارتی هیچ باڵ و گروپێكی نییه‌ و هه‌موومان یه‌كین و ته‌نیا یه‌ك سه‌رۆكیشمان هه‌یه‌ ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانییه.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پارتانەی باڵیان هەیە، لە خۆیانەوە تەماشای ئەوانی دیکە دەکەن و پێیان وایە هەموو پارتێک باڵی هەیە.

گوتیشی، په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه‌ خراپ نییه‌ وه‌كو هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یه‌وێت..

ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق کرد و رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری سەرۆکی پارتی و د. بەرهەم وەکو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بێ گومان کاریگەریان لەسەر پارتەکانیان دەبێت.

روونیشکردەوە، لە رابردوو ساردی نێوان پارتی و یەکێتی بەهۆی دۆخی سیاسی ناو یەکێتی بوو، ئێستا کە ئەو پارتە سەرکردایەتی نوێی هەڵبژاردووە، رێڕەوێکی نوێی هەیە، ئەو رێڕەوە دەبێت هاوشێوەی مام جەلال مامەڵە لەگەڵ پارتی بکات.

گووتیشی، لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات خاڵی هاوبەشی زۆر هەیە و دەبێت هەردوولا دەستکەوتەکانی هەرێمیان لا گرنگ بێت.

لەبارەی کابینەی نوێی بەغداش، فازڵ میرانی گووتی، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی پشکی پارتییە و کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکەن، بەڵام پێش ئەوە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا قسە دەکەن.

H.J