هیچ تووشبووێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كرا
وه‌زارتی ته‌ندروستی راگەیاندراوی ژماره‌ی 78ی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره 78ی تایبه‌ت به ئاماره‌كانی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبووێكی نوێی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم:
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (78)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (10446) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1056) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (427) لە هەولێر، (136) لە سلێمانی، (500) لە دهۆك، (2) لە ڕاپەرین. (9390) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (56) هاووڵاتی بوو.
- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (978) پشکنین ئەنجام دراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (393) هەولێر، (339) سلێمانی، (217) دهۆك، (26) هەلەبجە، (1) راپەڕین، (2) سۆران، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (55002) پشکنین بووە)
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەو ژماره‌یه‌ش (5) مردن هەیە و (372) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (14) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
12ی ئایاری 2020
H.B