وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی كرێی خوێندنی خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان ده‌ركرد
ده‌بێت خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان پابه‌ند به‌ن به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مامۆستا و كارمهنهكانیان به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانیان
K24- هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكی وهزارهیدا، دكتۆر ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی كرێی خوێندن بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ له قوتابخانه، زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی "2019-2020" به بڕی 10% داشكاندنی بۆ كراوه و پاره‌ی خواردن و گواستنه‌وه‌ی مانگه‌كانی "1،2،3"ی ئه‌مساڵیش له قوتابیانی ئه‌و خوێندنگایانه وه‌رناگیرێت.
هه‌ر له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و بڕیاره ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه دایك یان باوكیان فه‌رمانبه‌ری پله باڵای حكومه‌ت بێت.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندنگانه پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كانیان بن له‌گه‌ڵ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان و مووچه‌كانیان وه‌ك له گرێبه‌سته‌كاندا هاتووه بۆیان خه‌رج بكه‌ن، ئه‌گینا ساڵی داهاتوو مافی وه‌رگرتنی هیچ قوتابیه‌كیان نابێت.
H.B
ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
.jpg)
.jpg)