ئەنجوومەنی وەزیران دۆخی دارایی و ئەنجامی گفتوگۆی شاندی حکومەت لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و دۆخی دارایی و ئەنجامی گفتوگۆی شاندی حکومەت لەگەڵ حكومەتی عێراق تاوتوێ دەکات.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/13 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامی گفتوگۆی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکرێت.