راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد، دەنگۆی بابەتێکی ماڵپەڕی خەندان، سەبارەت بە کاندیدبوونی ھەڤاڵ (دڵشاد بارزانی) بۆ پۆستێک لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ رەتدەکاتەوە و دەڵێ، پێویستە میدیا پشت بە سەرچاوەی دروست ببەستن.

دەقی راگەیاندراوی گوتەبێژی پارتی:.

سەبارەت بە پشک و بەرکەوتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، کە ماڵپەڕی خەندان، لە ھەواڵێکدا لە رێکەوتی 12ی5ی2020 بڵاویکردووەتەوە گوایە لەسەرچاوەیەکی پارتییەوە زانیویانە بەرێز (دڵشاد بارزانی) کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی کابینەی تازەی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، ئێمە ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە بەھیچ شێوەیەک راستی تێدانییە، وەک چەندین جاریش دووپاتمان کردووەتەوە پێویستە دەزگاکانی مێدیا پشت بەسەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن.

مەحموود محەمەد

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

13ـی 5ـی2020