به هۆی برینداركردنی هه‌ستی موسڵمانانی سه‌ر زه‌وی دوو ساڵ به‌ند ده‌كرێت
به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به په‌یامبه‌ری ئیسلام
K24 – هه‌ولێر:
دادگای كه‌تنی عه‌فك له سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای دیوانییه رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به په‌یامبه‌ری ئیسلام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوو ساڵ به‌ندكردنیان به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاندووه،.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره سوكایه‌تی و بێ رێزی به پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردووه.
روونیشیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به ده‌سته‌واژه و جوێن و قسه‌ی نابه‌جێ له فه‌یسبووك په‌لاماری پێگه و رێزی پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانی داوه و دوای ئه‌وه‌ی دانی ناوه به‌وه‌ی ئه‌و په‌یجه‌ی سوكایه‌تییه‌كانی كردووه، هی خۆیه‌تی دادگا بڕیاری به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
دادگا روونیكردووه‌ته‌وه، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووین، كه ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره كردوویه‌تی سوكایه‌تی و بێڕێزی بووه به پیرۆزی ئاین. هه‌روه‌ها هه‌ست و نه‌ستی ملیۆنان موسڵمانی له خۆرهه‌ڵاتی زه‌وی تا خۆرئاوای زه‌وی بریندار كردووه و ئازاری داون. هه‌ر بۆیه به گوێره‌ی بڕگه‌كانی یه‌ك و پێنج له مادده‌ی 372ی یاسای 111ی ساڵی 1969 عێراقی به‌ندكراوه.