جووتیار عادل: هەوڵ دەدەین پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەکان خەرج بکەین
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی حکومەت
K24 – هه‌ولێر:
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم هەر داهاتێک بێتە دەستی، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی خەرج دەکات.
راشیگەیاند، به گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی له به‌رده‌ستمانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش جه‌ژن مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانووستانه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ولێر ئاماده‌یه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات.
روونیشکردەوە، لێکەوتەکانی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان داناوە.
لەبارەی یاسای چاکسازییش، رایگەیاند، حکومەت پابەندە بە یاسای چاکسازیی و چەند پڕۆژەیەکیش دەنێرێتە پەرلەمان.