دڵنیایی ده‌درێته شوفێران
به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه مامه‌ڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته سزاوه
K24 – هه‌ولێر:
هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دایه ئه‌و شوفێرانه‌ی به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه مامه‌ڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته سزاوه و رایگه‌یاند، بێ خه‌م بن و تا 1ی شه‌ش هیچ سزایه‌كی دارایی نایانگرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بە‌شی خزمە‌تگوزاری شارە‌وانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌ژنانه نه‌ده‌نه ژینگه پارێزان.
شاره‌وانی سلێمانی ئاشكرایكردووه، ھە‌ندێك كە‌س بە‌ناوی ژینگە پارێزە‌وە بە‌ماڵاندا دە‌گە‌ڕێن بۆ وە‌رگرتنی جە‌ژنانە ئە‌وكە‌سانە ھیچ پە‌یوه‌ندیه‌كیان بە شارە‌وانی سلێمانیه‌وه نییە.