سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا دۆخى هه‌رێم و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەكانی ناوچەكە دەكەن
K24 - ھەولێر
لە دیدارێكدا لەگەڵ ستيڤن فه‌يگن، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگيريى سياسى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌ك بتوانرێت سه‌ختييه‌كانى ئه‌م قۆناغه له كێشه و قه‌يرانه‌كانى دارايى و ئابوورى و لێكه‌وته‌كانى ديكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/5/2020 له هه‌ولێر له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستيڤن فه‌يگن كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها پرسى ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى و ئاماده‌يى و رۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان له‌و ديالۆگه‌دا تاوتوێ كرد و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، خسته به‌ر باس.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه تيايدا كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و رێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كرد و هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له‌مباره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه.
له ديداره‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسييه‌كانى داعش و پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، هه‌روها باس له دۆخى سووريا كرا و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا سوپاسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا كرد.