فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان كۆببێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پرسی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی (7ی ئایار/ مایۆی 2020)ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و سه‌ره‌نجام به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، سۆران عومه‌ر هه‌ڵگیرا، فراكسیۆنه‌كانی (گۆڕان، یه‌كێت، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ) بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و رایانگه‌یاند، ناگه‌ڕێنه‌وه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان.
په‌یامنێری كوردستان24 له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌مڕش كێشه له نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌یه و به‌شێكیان پێیان باشه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كان بكات و ئه‌وانی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كات، به‌و پێیه ده‌ڵێن، خودی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌شێكه له كێشه‌كان.
كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وتی ئایاری رابردوو، به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، جێگره‌كه‌ی، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد.