دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

ئاماری نوێی هەولێر

K24 – هه‌ولێر:

تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو نەخۆشی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا 202 تووشبوو لە هەولێر چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۲) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۱٤ی ئایاری ۲٠۲٠