له داقووق 200 دۆنم گه‌نمی جووتیارێكی كورد سووتێنرا
جووتیارێك: به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و بوونی داعش ژیانمان له مه‌ترسیدایه
K24- داقووق:
له گووندی زەنقەڕی کاکەیی لەسنووری داقووق 200 دۆنم دەغڵوودانی جووتیارێکی كورد سووتێنرا.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئەو جووتیارە کوردە دەڵێت: بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەمان هەیە و ژیانمان لەمەترسیدایە، به‌ڵام بە هەموو ئەو نەهامەتیانه‌ی رووبەڕووی دەبنەوە رازییە و ئامادە نییە ئە وخاکە جێبهێڵێت، کە تێیدا لەدایکبووە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له سووتاندنی گه‌نمی جووتیارانی سنووری خانه‌قین راگه‌یاند و چه‌ند وێنه‌یه‌كیش له پێگه تایبه‌ته‌كانی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا ساتی ئاگرخستنه‌وه له گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانییه‌وه نیشاندا.
دوای گه‌یشتنی وه‌رزی دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی ده‌غڵودان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاگر له گه‌نمی جووتیارانی سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌درێت و رۆژانه ده‌یان دۆنم ده‌سووتێنرێن، به‌مه‌ش زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به جووتیارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێت.
جووتیارانیش ده‌ڵێن: له‌كاتی سووتانی به‌روبوومه‌كه‌یان، له ترسی هه‌ڕه‌شه و بۆسه‌كانی چه‌كدارانی داعش ناتوانن به‌هانایه‌وه بچن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رگری میللی عێراق، له 21ی مانگی رابردووه‌وه تا 14ی ئه‌م مانگه، 88 حاڵه‌تی سووتاندنی به‌روبوومی جووتیاران له‌سه‌ر رووبه‌ری 863 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی تۆماركراون و ته‌نیا توانیویانه 22 هه‌زار و 489 دۆنم له سووتان رزگار بكه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، زۆرترین زیانی ئه‌و سووتانه به‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دواتر واست و پاشان دیاله و دواتریش بابل كه‌وتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ساڵی رابردووش 52 هه‌زار و 930 دۆنم زه‌وی به‌روبوومی كشتوكاڵی له‌و ناوچانه سووتێنران.
H.B