داعش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساتی سووتاندنی گه‌نمی جووتیاران له سنووری خانه‌قین بڵاوكرده‌وه
له ترسی داعش جووتیاران ناتوانن به‌هانای گهنمهكانیانهوه بچن
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له سووتاندنی گه‌نمی جووتیارانی سنووری خانه‌قین راگه‌یاند و چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له پێگه تایبه‌ته‌كانی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا ساتی ئاگرخستنه‌وه له گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانییه‌وه نیشان ده‌دات.
هه‌روه‌ك له وێنه‌كاندا نیشان ده‌درێت، كه كاتێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه ئاگر له گه‌نمی جووتیاران به‌رده‌ده‌ن.
له‌ژێر یه‌كێك له وێنه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه وێنه‌كه‌یان له‌كاتی دانانی به‌ربه‌ستی وه‌همی له‌سه‌ر یه‌كێك له رێگه‌كان گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆسه بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان دابنێن.

له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش كه له دیمه‌نه‌كانیدا سووتانی رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی كێڵگه كشتووكاڵییه‌كان نیشان ده‌دات، نووسیویانه "ئه‌مه مافی مورتهدهكانه له باكووری خانه‌قین له پارێزگای دیاله".
.jpeg)

دوای گه‌یشتنی وه‌رزی دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی ده‌غڵودان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاگر له گه‌نمی جووتیارانی سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌درێت و رۆژانه ده‌یان دۆنم ده‌سووتێنرێن، به‌مه‌ش زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به جووتیارانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشتووه.
جووتیارانیش ده‌ڵێن: له‌كاتی سووتانی به‌روبوومه‌كه‌یان، له ترسی هه‌ڕه‌شه و بۆسه‌كانی چه‌كدارانی داعش ناتوانن به‌هانایه‌وه بچن.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ كوردستان 24 یه‌كێك له جووتیارانی سنووری داقووق دووپاتی كرده‌وه، به‌شه‌و ئاگر له گهنمهكانمان به‌رده‌درێت و به‌هۆی ته‌قه‌ی داعش ناتوانین به‌هانایه‌وه بچین، به‌و هۆیه‌شه‌وه رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی كشتوكاڵییان سووتاوه.
گوتیشی: داوامان له تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كرد به‌هانامانه‌وه بێن، به‌ڵام تا گه‌یشتنی ئه‌وان 200 دۆنم سووتا.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هێشتا بهروبوومهكانیان به‌ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له ترسی سووتاندن ناچارن پێشوه‌خته بیدوورنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رگری میللی عێراق، له 21ی مانگی رابردووه‌وه تا 14ی ئه‌م مانگه، 88 حاڵه‌تی سووتاندنی به‌روبوومی جووتیاران له‌سه‌ر رووبه‌ری 863 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی تۆماركراون و ته‌نیا توانیویانه 22 هه‌زار و 489 دۆنم له سووتان رزگار بكه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، زۆرترین زیانی ئه‌و سووتانه به‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دواتر واست و پاشان دیاله و دواتریش بابل كه‌وتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ساڵی رابردووش 52 هه‌زار و 930 دۆنم زه‌وی به‌روبوومی كشتوكاڵی له‌و ناوچانه سووتێنران.
H.B