لە مزگەوتی گەورەی مەخموور داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتیان دەکرێت
ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە
K24 – ههولێر:
شایەتحاڵێک لە مەخموور بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 9ـی ئەمشەو جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵ و دانی هاووڵاتیان لە گوندی ئازیکەند کە گوندێکی کوردنشینە بەردرا.
راشیگەیاند، گوندەکە 9 کیلۆمەتر لە مەخموور دوورە و دەکەوێت بناری چیای قەرەچووخ، بەهۆی ئەوەی مەترسی هێرشی چەکدارانی داعش لەوێ زۆرە، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ئامادەنەبوون پاسەوانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەکان بکەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
لەبەر ئەمەش، لە مزگەوتی گەورەی مەخموور، داوا لە هاووڵاتیان کراوە، هاوکاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش، نزیکەی 100 کەس بە بەتانی و ئاو، چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
لە 11ـی ئەم مانگەوە، رۆژانە ئاگر لە زەوی و داغڵ و دانی جووتیارانی مەخموور بەردەرێت، هێزە ئەمنییەکانیش نەیانتوانیووە رێگری لەو رووداوانە بکەن.