به‌شێك له لایه‌نه‌كان دابه‌شكردنی په‌رله‌مان بۆ دوو ئاراسته ره‌تده‌كه‌نه‌وه
زۆربەی فراکسیۆنەکان دژی پەکخستنی کاری پەرلەمانین
K24- هه‌ولێر:
لە بارەی گۆڕانکاری لە میکانیزمی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان و دابه‌شبوونی په‌رله‌مان بۆ دوو ئاراسته، داوا دەکرێت لەگه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له کۆبوونەوەی سەرۆك فراکسیۆن و سەرۆکایەتی پەرلەمان چارەسەری کێشەکان بکرێت.
موحسین دۆسكی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: دەستەی سه‌رۆكایه‌تی به‌گوێره‌ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کاری کردووە و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، فراکسیۆنەکەیان دەسپێشخەری دەکات بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان لە بارەی دابەشکردنی پەرلەمان بۆ دوو ئاراستە.
له‌كاتێكدا فراکیسیۆنی یەکێتی داوای گۆڕانکاری لە میکانزیزمی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان خستووەتە بەرباس، بێ ئەوەی هیچ پێشنیاز و بڕیارێك ئاراستەی فراکسیۆنەکان کردبێت، هەوڵێکیش هەیە لەم نزیکانە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان. زۆربەی فراکسیۆنەکانیش دژی پەکخستنی کاری پەرلەمانین، دژی ئەو هەوڵەشن كه بۆ دابەشبوونی پەرلەمان بۆ دوو ئاراستە ده‌درێن.
له‌م باره‌شه‌وه محیه‌دین حه‌سه‌ن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لەو بارەیەوە دەڵێت: دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ چارسەر بکرێن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ژماره‌یه‌ك فراكسیۆن هەوڵیاندا فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دابەشی دوو ئاراستە بکەن، بەڵام ئەم هەوڵەیان سەرکەوتوو نەبوو و فراکسیۆنەکانی دیکە نەچوونە ژێر باری ئەو ئەجێندا سیاسییە.
بۆ چارەسەری کێشەکانیش چاوەڕێ دەکرێت سەرۆك فراکسیۆنەکان کۆببینەوە، فراکسیۆنی پارتیش داوا دەکات پێشنیاز و داواکارییەکان لەو کۆبوونەوەیە بخرێنە روو و گفتوگۆیان لە بارەوە بکرێت.
H.B