زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی سلێمانی دەخرێتەڕوو
کات و گوڕەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر سێ و پێنج خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 24 کیلۆمەتر لە چەمچەماڵ و 32 کیلۆمەتر لە سلێمانی روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 14 کیلۆمەتر بووە.