دەست بە تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت

هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھھێنانی ھەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە سەردانی فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەولێر بكەن.

سامان عارەب سادق، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھھێنانی ھەولێر بەكوردستان24ـی راگەیاند، لەئەمڕۆوە ھاووڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەولێر بكەن و یەكەكانی نیشتەجێبوون بەناوی خۆیان بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک بە دوای کارەکانی نەچێت، لە داهاتوو خۆی بەرپرسیار دەبێت و بڕیارەکەش تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

یەكێك لە بڕیارەكانی چاكسازیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تاپۆکردنى سەرجەم یەکەکانى نیشتەجێبوونی پڕۆژەکانى سەر بە كەرتی وەبەرهێنانە لەسەر ھاووڵاتیان و خاوەن موڵكەكان. لە ئێستاشدا ئەو بڕیارە کەوتووەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.