به‌رگری ئێران: وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه
هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌میر حاته‌می رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بكاته ئامانج، به توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
حاته‌می له به‌رده‌م لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌نجوومه‌نی شواری ئێران‌دا گوتی: به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵاممان بۆ هه‌ر په‌لامارێك له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێران هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا، له‌وه‌ی هیچ كه‌شتییه‌كی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌ی ئێرانی، نه‌كاته ئامانج، كه رۆژانه له نێوان ڤه‌نزوێلا و ئێران‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران راشیگه‌یاند، تاران سڵ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ناكات، ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ر كه‌شتییه ئێرانییه‌كان.