نرخی نەوت بۆ چوارەم رۆژ لەسەر یەک بەرزبوونەوەی تۆمار کرد
ترەمپ باسی نرخی نەوت دەکات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی خواست و کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە جیهان، بەرزبووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 0.7% بەرزبووەوە و گەیشتە 35 دۆلار و شەش سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 33 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمی خواست و جەنگی ئابووری وڵاتان، نرخی نەوت لە سەروو 60 دۆلارەوە بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئێستاش جارێکی دیکە نرخەکە لەگەڵ کەمکردنەوەی رێکارەکان و بەرهەم روو لە زیادبوون دەکات.
شەوی رابردووش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەرزی نرخی نەوت گەڕاوەتەوە.
Reuters