پارێزگای کەربەلا هەڕەشە لە وەزارەتی کارەبای عێراق دەکات
نەجەف و کەربەلا بە دەست کەمی کارەباوە دەناڵێنن
K24 - ھەولێر
بەھۆی كەمی پێدانی كارەبا، پارێزگای کەربەلا هەڕەشە لە وەزارەتی کارەبای عێراق دەکات.
نوسەیف ختابی، پارێزگاری کەربەلا لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، لە ئەگەری بەردەوامی وەزارەتی کارەبا بە پێنەدانی پشکی پارێزگاکەیان لە وزە ئەوا رێوشوێنی زیاتر دەگرنە بەر پارێزگاری لە مافی دانیشتووانی کەربەلا دەکەن.
ھەروەھا لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف داوای لە وەزارەتی کارەبا کردووە، کە راستگۆ بێت لەسهر ئهو پەیمانەی داویەتی، به دووبارە كاراكردنهوهو جێبەجێکردنی بڕیاری تایبەتمەندکردنی پارێزگاکە بە دابینکردنی 70 مێگاوات کارەبای زیادە لە پشکی نەجەف.