ئەژی ئەمین: تیرۆرکردنی هاوکار جاف پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوی ئەوانەی ئامادەن قێزەونترین تیرۆر ئەنجام بدەن
ئەژی ئەمین لە ساڵیادی تیرۆرکردنی هاوکار جافدا پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: تیرۆری شەهید هاوکار جاف پەڵەیەکی ڕەشی خیانەت و سەرشۆڕییە بەناوچاوی ئەوانەی بۆ مەرام و مانەوەی خۆیان، ئامادەن قێزەونترین و دڕندانەترین تیرۆر ئەنجام بدەن.
دووشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەژی ئەمین لە ساڵیادی تیرۆرکردنی هاوکار جافدا پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سەرکردەو برای ئەزیزم عەقیدی شەهید هاوکار جاف، بۆهەمیشە نەفرەت لەدەستی لەرزۆکی ئەنجامدەران و پلانداڕێژەرانی ئەو کردە تیرۆریستییە دەکەم.
ئەژی ئەمین دەڵێت: تیرۆری شەهید هاوکار جاف پەڵەیەکی ڕەشی خیانەت و سەرشۆڕییە بەناوچاوی ئەوانەی بۆ مەرام و مانەوەی خۆیان، ئامادەن قێزەونترین و دڕندانەترین تیرۆر ئەنجام بدەن، بەدەر لەهەموو ئەخلاقێکی یاسایی و کۆمەڵایەتی.
دەشڵێت: ئێمە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕاپێچکردنی تاوانباران و پلانداڕێژەرانی ئەم تیرۆرە، تابلۆی تۆڵەسەندنەوەی ئەم تیرۆرە نەگریسە بە سەروەری یاسا دەنەخشێنین.