دووەم زریان هەڕەشە لە فلۆریدا دەکات

وێنەی زریانی میڵتۆن لە فلۆریدا
وێنەی زریانی میڵتۆن لە فلۆریدا

زریانی میڵتۆن لە کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا نزیک بووەتەوە و بە کەمتر لە دوو هەفتە دوای زریانی هێلین کە ناوچەکەی تووشی وێران بوون کرد، سەری هەڵداوە. 

میڵتۆن لە زەریای ئەتڵەسییەوە سەرچاوەی گرتووە، لەسەر پێوەرەکانی سەفار-سیمپسۆنە و خێراترین زریانی پۆلی پێنجە لە مێژووی کەشناسیی لە زەریای ئەتڵەسیدا.

پێشبینی دەکرێت زریانەکە ئێوارەی چوارشەممە یان بەرەبەیانی پێنجشەممە کەنارەکانی ڕۆژئاوای فلۆریدا بگرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی نیشتمانیی زریانەکانی ئەمەریکا، زۆرترین خێرایی بای زریانەکە نزیکەی 270 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینی دەکرێت زریانەکە شارەکانی تامپا و سانت پترسبۆرگ و کلیرووتر تێدایە کە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس تێیدا دەژین. میڵتۆن لە ساڵی 1921ەوە یەکەمجارە ڕووی لەم ناوچانە کردووە. 

لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، زریانەکە 775 کم باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری تامپا سەری هەڵداوە، و بە خێرایی 15 کم لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات-باکووری ڕۆژهەڵات دەجووڵایەوە.

دەسەڵاتداران پێشبینی دەکەن کاریگەرییەکانی زریانی میڵتۆن لە زریانی هێلین توندتر بن.

ڕۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدا، پێنج هەزار ئەندامی پاسەوانی نیشتمانیی خستووەتە حالەتی ئامادە باشی، هەروەها سێ هەزار ئەندامی دیکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی کارەساتەئامادە کردووە.

لای خۆیەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا و ئەنگۆلا دواخست، کە پلانی بۆ دانرابوو لە 10-15ی ئۆکتۆبەر سەفەری بۆ بکات، ئەمەش بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی ئامادەکارییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میڵتۆن. بایدن داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە دەستبەجێ ناوچەکە بەجێبهێڵن و ئاماژەی بەوەشکردووە، "بابەتەکە ژیان یان مردنە".

زیاتر لە 10 پارێزگا لە کەناراوەکاندا ڕاسپاردەیان بڵاوکردەوە و داوایان لە دانیشتووانەکەی کردووە بچنە دەرەوە. ڕاسپاردەکان ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە نزیکەی یەک ملیۆن کەس تێیدا دەژین.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەهۆی زریانی هێلین، زیاتر لە 200 کەس لە 6 ویلایەت مردن و زیانی ماددیشی بە ملیارەها دۆلار مەزەندە کردووە.