کشتوکاڵی هەولێر: هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی سەوزە قەدەغە دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، چەند بەرهەمێک قەدەغەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان، ئەوانیش بەهۆی ئەوەی وەرزی پێگەیشتنی ئەو بەرهەمانەیە و پێداوسیتی پڕکردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئۆکتۆبەری 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، چەند بەرهەمێک لە سنوورەکان قەدەغەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان ئەونیش بریتن لە؛ پەتاتەی خواردن، بەربوومە گەڵاییەکان توور، سڵق، شێلم، قەڕنابیت، تەرەپیاز، قارچک،  قەدەغەیە.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: "چەند بەرهەمێکیش کە دێنە خاکی هەرێمی کوردستان و باجییان لەسەرە بریتین لە؛ کولەکە بە هەردوو جۆرەکەیەوە، زەرد و سەوز، خەیار، پیاز تەماتە، بیبەر، باینجان، شووتی و کاڵەک، ئەوانە ئێستە باجیان لەسەرە".

سەید موراد گوتیشی: "هەندێک بەرهەمیش هەن نەماون داواکراوە کە باجیان لەسەر هەڵگیرێت و بە گوێرەی تواناش هەوڵدەدەین جاوپۆشی بکەین بۆ نموونەش پیاز کە ئێستە ڕێژەیەکی زۆر کەم ماوە بۆیە چاوپۆشی لە باجیان دەکەین بۆ ئەوەی نرخی پیاز بەرز نەبێتەوە، جگە لەوانە چاودێرییەکی باش بەرهەمی سەوزە خۆراکییەکاندەکرێت".

 
Fly Erbil Advertisment