نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی خواست و کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژ بە کۆرۆنا بەرزبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نووسیویەتی، نرخی نەوت بە بەروارد بە چەند هەفتەی رابردوو، بە بەرزی ماوەتەوە. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 35 دۆلارە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 32 دۆلار و 10 سەنتە.

ئەگەرچی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی خواست بۆ خوار 20 دۆلار دەبەزی، بەڵام کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە لایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە هەندێک وڵات، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.