هاوپەیمانی نیشتمانی: سۆشیالمێدیای یەکێتی هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە

هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "سۆشیالمێدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌كه وازیان هێناوه و چوونه‌ته ناو یه‌كێتییه‌وه".
چوارشه‌ممه، 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، لیستی 162 هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه: "چه‌ند لایه‌نێك له ڕێگه‌ی نادروسته‌وه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و فریودانی خه‌ڵكن".
لیستی 162 هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "هه‌واڵێك له سۆشیالمێدیای یه‌كێتی بڵاو بوونه‌وه و گوایه ژماره‌یه‌ك كه‌س وازیان له هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێنا و په‌یوه‌ندییان به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كردووه".
هاوپه‌یمانی نیشتمانی باسی له‌وه كردووه: "ئه‌و كه‌سانه له 24ـی ئه‌یلوولی 2024، به هۆی جیاواز له ڕیزه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه دوور خراونه‌ته‌وه و ده‌ركراون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌م هاوپه‌یمانیه نه‌ماوه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیی نییه و به‌شێكه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
