رووماڵ

دەرفەت دەدرێتە قوتابیانی دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی وزاری، دەرفەت دەداتە قوتابیانی دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی دوو هەفتە بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،  بە فەرمانیكی وزاری، دەرفەت دەداتە قوتابیانی دەرەوەی وڵات بگڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە، لە 12 تا 25ـی تشرینی یەکەمی 2024، بۆ بەشداریی کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.