سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک بارزانی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی هێزەکانی پێشمەرگە و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە و هێزەکانی پێشمەرگە سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی، لەگەڵ فەرماندە و پێشمەرگەکانیش کۆووەتەوە.