كه‌شناسی عێراق: هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
"له شارێكی عێراق پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 40 پله"

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ڕۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و له پارێزگایه‌كی عێراقیش پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 40 پله‌ی سیلیزی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، له به‌یانییه‌وه پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی عێراق به‌رزده‌بنه‌وه، له پارێزگای به‌سره پله‌ی گه‌رما ده‌گات به 40 پله‌ی سیلیزی و هه‌روه‌ها له به‌غدا و ئه‌نبار 38 پله و له دهۆك و سلێمانی 32 پله و له نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر 35 پله و هه‌روه‌ها له بابل و واست و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و دیاله پله‌ی گه‌رما 39 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و تا كۆتایی هه‌فته به‌مشێوه ده‌مێنێته‌وه.