په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات پێشنیازی هه‌موواری یاسای باری كه‌سێتی ره‌ت بكاته‌وه
پەرلەمانی ئەوروپا، لە بڕیارنامەیەکدا، داوا لە عێراق ده‌كات پلانێکی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی هاوسەرگیری منداڵان و بە تاوان ناساندنی دەستدرێژی خێزانی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و باشتركردنی مافەکانی ژنان و کچان دابنێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا هۆشداریی لە دەرئەنجامەکانی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی و به پێشێلکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکانی ژنان ده‌ده‌ن.
ئەندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ستایشی ئەندامانی په‌رله‌مانی عێراق و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ده‌كه‌ن كه دژی هه‌مواره‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه، پێیانوابوو هه‌مواره‌كه بە شێوەیەکی یاسایی پارێزگاری لەمافی ژنان و منداڵان ناکات کە بوونەتە قوربانی توندوتیژی خێزانی لە عێراق.
پەرلەمانی ئەوروپا، لە بڕیارنامەیەکدا کە دوێنێ پێنجشەممە دەریکردووه، داوای لە عێراق ده‌كات پلانێکی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی هاوسەرگیری منداڵان و بە تاوان ناساندنی دەستدرێژی خێزانی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و باشتركردنی مافەکانی ژنان و کچان دابنێت، كه لەگەڵ رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژناندا بگونجێت