لە بناری هیمەلایا، پێی شاخەوانێکی بزربوو دەدۆزرێتەوە

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، تیمێکی سەر بە کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک، پاشماوەی پێیەک لە ناو گۆرەوی و پێڵاودا لە ڕێژنەی ڕووبارێکی سەهۆڵیی تواوەی بناری چیای هیمەلایا دەدۆزنەوە؛ تیمەکە، خێرا لە بایەخی تەمەن و خاوندارێتی ئەم دۆزینەوە دەگەن. 

گۆرەوییەکەی ناوی مارکەکەی لەسەر چنراوە، کە مارکەی "E.C. Irvine"، ئەمەش بەو مانایەیە کە بە ئەگەرێکی زۆر هی شاخەوانی بەریتانی ئەندرۆ ئیرڤینە، کە لە ساڵی 1924 لەسەر چیای ئێڤرێست کە بەرزترین لوتکەی جیهانە، دیارنەما.

ئیرڤین، لەگەڵ شاخەوانێکی دیکەی بەریتانی بەناوی جۆرج مالۆری، لە کاتی گەشتەکەیاندا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1924دا ، لە نزیکەی 240 مەتر لە لوتکەی ئێڤرێستەوە بزر بوون، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا  بۆ یەکەم بگەنە ئەو لووتکە بڵندە.

جەستەی مالۆری، لە ساڵی 1999 دۆزرایەوە، بەڵام نە جەستەی ئیرڤین، نە ئەو کامیرایەی پێیان بوو نەدۆزرایەوە، کە لەوانە بوو بیسەلمێنێت یان نا کە ئایا گەیشتوونەتە لوتکەی چیاکە یان نا.

تیمی ناشناڵ جیۆگرافیک چاوەڕێی شیکاری دی ئێن ئەی دەکەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە پاشماوەی پێیەکە هی ئیرڤینە، ئەمەش دەبێتە یەکەم بەڵگەی مردنی لە دوای دیارنەمانی 100 ساڵ لەمەوبەر.

چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی پێڵاوەکە بدۆزرێتەوە، تیمەکە تەقەمەنییەکیان دۆزیبووەوە کە هی ئیرڤین بوو، ئەمەش وای لێ کرد پێشبینی ئەوە بکەن کە ڕەنگە تەرمەکەی لە شوێنی تەقەمەنییەکە نزیک بێت.

لەسەر بنەمای ئەم گریمانەیە، تیمەکە ڕۆژانی دواتر دوای توانەوەی ڕووبارە شەختەییەکە بە گەڕان بەسەر برد، تا پاشماوەی پێیەک و پێڵاوێکیان دۆزیەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment