رووماڵ

لانە یوسف عەبدوڵڵا: مەسرور بارزانی سەرباریی هەموو ئالەنگارییەکانی بەردەمی نەیهێشت ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێت

لانە یوسف عەبدوڵڵا
لانە یوسف عەبدوڵڵا

کاندیدێکی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: مەسرور بارزانی سەرباریی هەموو ئالەنگارییەکانی بەردەمی نەیهێشت ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێت.

شەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، لانە یوسف عەبدوڵڵا، کاندیدی لیستی 1910ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 56 لە بازنەی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەرباریی هەموو ئالەنگارییەکانی بەردەمی، مەسرور بارزانی نەیهێشت ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێت، دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پارتەیە کە بەرگریی لە شکۆی خاکی کوردستان و قەوارەکە و خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتە و نەتەوەکان دەکات کە تێیدا دەژین، دەشڵێت: پارتی بە ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و گەشەپێدانی زیاتر، بە ئارامی زیاتر، بە پێکەوەیی بەهێزتر وەڵامی دروشمی دەڕوخێنین و ڕایدەگرین و ڕاوەستن دەدەینەوە، گوتی: پارتی چیایە، نە بەبای لەرزۆکی ئەوان دەلەرزێ، نە دەوەستێ لە کاروانی ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردن و گەشترکردنی کوردستان، تەنها وەک مەسرور بارزانی پێیان دەڵێین: ناتوانن.

لانە یوسف دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەردەمی حکوومڕانی خۆیدا لە کوردستان، خزمەتی تەواوی سێکتەرەکانی کردووە، لە پەروەردە و  تەندروستی وکشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا کەشوهەوا بە دروستکردنی چەندین پۆند بەنداو.

ئەو کاندیدەی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لە پەرلەمان دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی مامۆستایان و قوتابیانی کوردستان کە ئەزموونی زیاتر لە 29 ساڵمان لەو کەرتەدا هەیە، گوتی: دەبینە درێژیپێدەری کاروانی ئاوەدانی و ئارامی و گەشەپێدانی کوردستان کە مەسرور بارزانی سەرکردایەتی ئەو کاروانە دەکات، دەشڵێت: ئەوانەی دەڵێن دەیڕوخێنین، هیچیان پێ نییە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان جگە لە دروستکردنی نا ئارامی.