رووماڵ

ڕێباز حەملان: چاوەڕێ دەکرێت بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت

ڕێباز حەملان
ڕێباز حەملان

ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاروباری دارایی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: چاوەڕێ دەکرێت بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت.

شەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاروباری دارایی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: چاوەڕێ دەکرێت بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت.

رێباز حەملان گوتی: 243 ملیار دیناری تەواوکاری مانگی حەوت ماوە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بێت، دەڵێت: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن و  بەردەوام شاندەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە، گوتیشی: بڕیاڕە بەزووترین کات بەغدا ئەو بڕە پارەیە بنێرێت، دوو کاروانی پارەی مانگی نۆ لە بەغداوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئێستا لە بانکی ناوەندی هەولێرە، گوتی: کە ئەو بڕە پارەیەش هات، بەزووترین کات وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنێت.

ڕێباز حەملان ڕایگەیاند: تا ناوەڕاستی ئەو هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بگات، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت، گوتی: هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت.