نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەم و رێکارەکانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 0.9% بەرزبووەوە وگەیشتە سەروو 36 دۆلار.

 بە هەمان شێوە، نرخی نەوتی تێکساس بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک بە 33 دۆلار و 69 سەنتە.

بەهۆی جەنگی ئابووری، رووسیا و سعوودییە، کەرەنتین و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لە ماوەکانی پێشوو بە خوار 20 دۆلار دابەزی.

بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێکیش، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتیان دا و لە ئێستادا ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت.

Reuters