رووماڵ

نێچیرڤان بارزانی: هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە نێو ئەو پەیوەندییەی پارتی لەگەڵ سلێمانیدا هەیەتی

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنێو ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بۆ پشتیوانی کردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە نێو ئەو پەیوەندییەی پارتی لەگەڵ سلێمانیدا هەیەتی.

دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچێرڤان بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنێو ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بۆ پشتیوانی کردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە نێو ئەو پەیوەندییەی پارتی لەگەڵ سلێمانیدا هەیەتی.

نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی کردەوە، پەیوەندی پارتی و بارزانی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە نێو ئەو پەیوەندییە.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: لەبەر متمانە بوونیان بە بارزانی هەر لە سەرەتاوە، خەڵکی سلێمانی بەدەنگێکی بەرز دروشمی پێشڕەوی کورد پارتییە، سەرۆکمان بارزانی یەیان گوتووەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پارتی و بارزانییەکان مێژووێکی تایبەتییان هەیە لەگەڵ سلێمانی و ئەو ناوچەیەدا، ئەو مێژووە زۆر تایبەتە، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە نێو ئەو پەیوەندییەی پارتی لەگەڵ سلێمانیدا هەیەتی، گوتی: هەر ئەو پەیوەندییە و دڵسۆزییەی خەڵکی سلێمانی بوو بۆ کوردایەتی، بۆ پارتی، بۆ بارزانی، کە دواتر بە دەنگی زوڵاڵ و بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد، پێشڕەوی کورد پارتییە، سەرۆکمان بارزانییە.