نێچیرڤان بارزانی: پارتی هەرگیز لە بەرپرسیارەتی ڕاینەکردووە و ڕا ناکات

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگی ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ پشتگیریی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی هەرگیز لە بەرپرسیارەتی ڕاینەکردووە و ڕا ناکات.
دووشەممە14ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگی ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ پشتگیریی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی هەرگیز لە بەرپرسیارەتی ڕاینەکردووە و ڕا ناکات، چونکە کار و خزمەت ئەرکی پارتییە هیچ منەتی تێدا نییە ، پارتی خزمەتکاری خەڵکە، منەتی کار و خزمەت بەسەر خەڵکەوە ناکات.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: پارتی لە ڕۆژی دروستبوونییەوە تا ئەمڕۆ، کاروانێک شەهید و قوربانیی لەپێناو کوردستان و ئازادیی گەلەکەیدا پێشکەش کردووە، ئەمڕۆش بە سەربەرزییەوە، بە شانازییەوە، بە هەگبەیەکەی پڕ لە دەستکەوت داوا دەکات بۆ کار و خزمەتی زیاتر، بۆ پێشکەوتنی کوردستان، بۆ پێشکەوتنی ئەم دەڤەرە، داوا لە خەڵکی ئەم دەڤەرە دەکەم دەنگ بە لیستی 190ـی پارتی بدەن.