رووماڵ

نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی: دەرفەتێک بدەنە پارتی بۆ ئەوەی لە هاتوهاوار ڕزگارتان بێت

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیوکراتی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیوکراتی کوردستان

   نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگی ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ پشتگیریی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەموومان بۆ خزمەتکردنی خەڵک پارتی بوونێک قەرزارین و داواشی لە خەڵکی سلێمانی کرد ئەگەر بۆ جارێکیش بێت پارتی تاقی بکەنەوە، ئینجا ئەنجامەکەی دەبینن، هەروەها جەختی کردەوە کە پارتی لە ئاست بەڵێنەکانیدا دەبێت، گوتیشی: ئەگەر ئەمجارە دەسەڵاتی پارتی لە سلێمانی بەهێزتر بێت، ئەو کار بۆ ڕزرگارکردنیان لە هاتوهاواری سیاسی دەکەن.

دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە ئاهەنگی ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ پشتگیریی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ،نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی کردەوە، هەموومان بۆ ئاوەدانی، بۆ خزمەت، پارتی بوونێک قەرزارین.

نێچیراڤان بارزانی گوتی: داوا لە خەڵکی سلێمانی و خەڵکی ئەو ناوچەیە بەگشتی دەکەم، ئەمجارەیان، بۆ یەک جاریش بێت، پارتی تاقی بکەنەوە، ئەو دەرفەتەنە بدەنە پارتی، دەستی پارتی لەم دەڤەرە بەهێز بکەن بە دەنگدانی خۆتان لە ڕۆژی دەنگدان، گوتی: دڵنیاتان دەکەینەوە کە پارتی لە ئاست بەڵێنەکانیدا دەبێت و دڵنیاتان دەکەینەوە بۆ ئاوەدانی، بۆ خۆشگوزەرانی ئەم دەڤەرە درێخی ناکات و هەر بە پشتیوانی ئیوە جێبەجێی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی گوتی: دەرفەت بدەنە پارتی بۆ ئەوەی لە ئاڵۆزیی سیاسی و هاتوهاواری بێ هودەی کە دەکرێ لەم دەڤەرە ڕزگارتان ببێت.