مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین سوپاسی جەماوەری پارتی دەکات

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ،هەڵەبجە ،ڕاپەڕین، سوپاسی جەماوەری پارتی دەکات بۆ جۆش و خرۆشیان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ـی پارتـــی دیموکراتی کوردســــتان، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی.
سێشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ،هەڵەبجە ،ڕاپەڕین پەیامێکی سوپاس و ستایشی ئاراستەی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە لەو سنوورە بۆ جۆش و خرۆشیان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ـی پارتـــی دیموکراتی کوردســــتان، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەدا ئەو مەکتەبە دەڵێت:لەناخی دڵمانەوە سوپاس و پێزانینی جۆش و خرۆش و پەرۆشی پارتایەتیتان دەکەین بە ئامادەبوونتان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ـی پارتـــی دیموکراتی کوردســــتان، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، دەلێت: هەرئەو حەماسەت و دڵسۆزیەتان لێ چاوەڕوان دەکرێت بۆ ڕێبازی پارتـــی و بــــــــارزانی،
بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەبووان، بەهەزاران لە دۆستان و هەوادارانی پارتیمان نەیان توانی بەشداری ڕاستەوخۆی کەرنەڤاڵەکەبن، پڕ بەدڵ داوای لێبوردن و بەخشینتان لێدەکەین، دەشڵێت:پارتی و سلێمانی دوانەیەکی لێک جیانەبوەوەن.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕیندەڵێت: خودا یار بێت بە پشتیوانی یەزدان و جەماوەری دڵسۆزی پــارتی، لەدوای 20ـی ئۆکتۆبەر هەموومان بەیەکەوە لەم شارە پارتی پەروەرە ئاهەنگی سەرکەوتنی لیستی 190پارتیمان دەگێڕین.