ساسان عەونی: بەم زووانە دابەشکردنی زەوی لە هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەکات

وه‌زیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی كاتێكی زۆری پێویست بوو، به‌ڵام به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هه‌وڵیان داوه كاره‌كان خێراتر بكه‌ن".
چوارشه‌ممه، 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران له زاخۆ و دهۆك ده‌ستی پێ كرد."
ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فه‌رمانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌گاته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دواتر به زووترین كات پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێ ده‌كات."
ناوبراو گوتیشی: "له باره‌ی شاره‌وانییه‌كانی دیكه‌ش، هه‌مووان کاریان لەسەر دەکرێت و هه‌ر كات ته‌واو بێت، قۆناخ قۆناخ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی كاتێكی زۆری پێویست بوو، به‌ڵام به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هه‌وڵیان داوه كاره‌كان خێراتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا سوودمه‌ند بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ چه‌ند قۆناخێك دابه‌ش كراوه و ئه‌وه‌ی ئێسته به‌ڕێوه ده‌چێت، قۆناخی یه‌كه‌مه."
هه‌روه‌ها گوتی: "له هیچ شوێنێك له پێنج هه‌زار پارچە زه‌وی كه‌متر نییه و له ڕۆژانی داهاتوودا لیستی قۆناغی دووه‌م و پاشان لیستی قۆناغی سێیه‌م و پاشان قۆناغه‌كانی دیكه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت."