ئیخڵاس دلێمی: دوای هه‌ڵبژاردن مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج ده‌كرێت

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق

جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، گوتی: دوای پشووی هەڵبژاردن مووچە مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکان بۆ حکوومەتی فیدراڵی دەنێردرێن و مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسیی.

گوتیشی: دوای سەردانەکی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕێشەیی چارە کراوە، بۆیە لە مانگەکانی داهاتوو، مووچە لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت و دوا ناکەوێت.

جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، باسی لەوە کرد، ئێستا ئامانجمان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق، لەم پێناوەش پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی زۆری داوە.

 
 

 

Fly Erbil Advertisment