به‌ر له 32 ساڵ، یه‌كه‌م هه‌لبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بەڕێوە چوو

به‌ر له 32 ساڵ، یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردن به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره (1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له 19\5\1992 بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردنی ئەزموونی به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی نوێنه‌رانی چه‌ندان ڕێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی، کرا. تا ئێستە 5 خولی هه‌ڵبژاردن کراوە و به درێژایی ئه‌و خولانه، به ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان گۆڕین به‌سه‌ر شێوازه‌كانی هه‌ڵبژاردندا هاتووه.
په‌سه‌ندكردنی یاساى ژماره (1)ی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كوردستان –عیراق، له ڕۆژى 28ی نیسانی ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه، هه‌وێنی یه‌كه‌م ئه‌زموونی دیموكراسی بوو هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بۆشایه یاسایی و ئیداریه‌ی پڕكرده‌وه، كه له ئه‌نجامی ڕێكنه‌كه‌وتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی پێشوو و كشاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاتبووه ئاراوه و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێگه‌ى ده‌نگدانى گشتىی و نهێنى و ڕاسته‌وخۆ به‌هاوكاریى و پشتیوانى چاودێرانى بیانى ودۆستانى گه‌لى كورد ده‌ستپێكی ڕێچكه‌كه‌ی گرته‌به‌ر.
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، لە یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی به‌پێی یاسای ژماره (1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی نوێنه‌رانی چه‌ندان ڕێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی به به‌شداری 7 لیست و قه‌واره‌ی جیاواز کرا، تێیدا (967229) ده‌نگده‌ر به‌ڕێژه‌ی به‌شداریی 87،4% بەشدار بوون.
له 30 كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداری 13 لیستی جیاواز کرا، 1753919 ده‌نگده‌ر به‌ڕێژه‌ی 75.6% تێیدا به‌شداربوون و به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو و بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له 105 كورسییه‌وه به زیادكردنی 6 كورسی بۆ 111 كورسی به‌رز كرایه‌وه.
پرۆسه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی بوو كه دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام له كوردستان و عیراق کرا.
خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 25/7/2009 له كه‌شێكی ئارام و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندان چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه چوو. له پرۆسه‌كه‌دا 24 لیست به‌شدارییان كرد و به به‌شداری 1.266.397 ده‌نگده‌ر و به ڕێژه‌ی به‌شداریی 69.60% به‌ڕێوه‌چوو، 11 لیست توانیان ڕێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ست بێنن و بێنه ناو په‌رله‌مان.
ڕۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستمی نیمچه كراوه به‌ڕێوه چوو، تێدا (31) لیست به به‌شداری 1956331 ده‌نگده‌ر به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد و سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 30/9/2018 به به‌شداری 29 لیست و قه‌واره‌ی جیاواز به‌شداریكردنی 1845979 ده‌نگده‌ر به رێژه‌ی 59% به‌ڕێوه چوو، له پرۆسه‌كه‌دا 16 لیست توانیان کورسی بەدەست بهێنن و بگه‌نه ناو په‌رله‌مان.