لە بنکەیەکی دەنگدانی کۆیە چوار كێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر هەبووە

هەینی 18ـی ئۆکتۆبەری 2024، زیاد بەکر، نوێنەری پارتی لە بنکەیەکی دەنگدانی کۆیە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە وێستگەی پێنج چوار کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر هەیە، بەڵام بە بارکۆدی بایۆمەترییەکەیان چارە کرا."
دەشڵێت: "دوو حاڵەتی فۆرم دڕان هەبووە، یەکێکان لە کاتی ڕاکێشاندا دڕا، حاڵەتێکیش هەبوو ناوی کاندیدەکەی هەڵە کردبوو فۆرمەکەی گۆڕی، لە کۆی گشتیی 300 دەنگدەر لەم وێستگەیە 180 دەنگدەر هاتوون بۆ دەنگدان، بەگشتییش پرۆسەکە زۆر باشە تا ئیستە کێشەی نییە."
نوێنەری پارتی لە بنکەیەکی دەنگدان گوتیشی: "چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان هاتن و نزیکەی کاتژمێرێک لەگەڵمان بوون، نوێنەری هەموو لایەنەکانیش لێرەن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن."