سبەینێ دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

پرۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی
پرۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی سبەینێ یەکشەممە، 20-10-2024، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و تاوەکوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 

هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت. بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.

ژمارەی دەنگدەرانی گشتی بەپێی بازنەکان:

o بازنەی هەولێر: 933,115 دەنگدەر

o بازنەی سلێمانی: 1,008,412 دەنگدەر

o بازنەی دهۆک: 682,791 دەنگدەر

o بازنەی هەڵەبجە:  59,300 دەنگدەر

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و 266 بنکە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.

ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەپێی بازنەکان:

o بازنەی هەولێر: 498 بنکە و 2213 وێستگەی دەنگدان 

o بازنەی سلێمانی: 477 بنکە و 2373 وێستگەی دەنگدان

o بازنەی دهۆک: 264 بنکە و 1596 وێستگەی دەنگدان

o بازنەی هەڵەبجە: 27 بنکە و 136 وێستگەی دەنگدان

بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 16 کونسوڵخانەی وڵاتان، 15 ڕێکخراو و 22 دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی؛ نۆ هەزار و 610 ڕێکخراو و چاودێریی ناوخۆ و 43 هەزار و 139 نوێنەری لایەنە سیاسییەکان؛ چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. 

ژمارەی نوێنەر و چاودێرانی ناوخۆیی بەپێی بازنەکان:

o بازنەی هەولێر

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: 10857  

- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی: 33

- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 2538

o بازنەی سلێمانی

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: 23813

- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:38

-  ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 4199

o بازنەی دهۆک

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:8204

-  ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:27

-  ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی:2873

o بازنەی هەڵەبجە

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:265

- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:0

- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 0

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی هەزار و 191 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کردووە: 

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 823 

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 368

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 949

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 123

-  ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 119

-  ژمارەی کاندیدی گشتی: 84

-  ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 38 (تورکمان 20 و 18 کریستییان).

ژمارەی کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان بەپێی بازنەکان:

o بازنەی هەولێر

- کۆی گشتی: 395 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 277

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 118

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 306

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 40

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 49

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 29

-  ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 21 (14 تورکمان و 7 کریستییان)

o بازنەی سلێمانی

- کۆی گشتی: 516 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 354

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 162

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 421

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 55

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 40

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 32

- ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 9 (6 تورکمان و 3 کریستییان)

o بازنەی دهۆک

- کۆی گشتی: 226 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 160

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 66

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 178

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 19

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 29

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 22

- ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 8 (0 تورکمان و 8 کریستییان)

o بازنەی هەڵەبجە

- کۆی گشتی: 54 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 32

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 22

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 44

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 9

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 1

-  ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 0

بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم کراونەتەوە. لەو ژمارەیە 95ـیان کورسیی گشتین و 5ـیشیان بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراون. 

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن:

o بازنەی هەولێر: 32 کورسی

o بازنەی سلێمانی: 36 کورسی

o بازنەی دهۆک: 24 کورسی

o بازنەی هەڵەبجە: سێ کورسی

       (کۆی گشتی: 95 کورسی)

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

o بازنەی هەولێر: دوو کورسی

o بازنەی سلێمانی: دوو کورسی

o بازنەی دهۆک: یەک کورسی

o بازنەی هەڵەبجە: 0 کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)

 ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداریی گەیشتبووە سەدا 97 و 208 هەزار و 521 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، دەنگیان دا.