پارێزگاری دهۆک چوار ڕێگەی سەرەکی کردەوە

شەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بەر لە چەند ڕۆژێک بەردی بناغەی پرۆژەیەکمان لە سیمێل دانا، بەمزووانە پرۆژەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێن، پرۆژەی ئەمجارە کردنەوەی شەقامێکی 60مەتری و سێ شەقامی 30مەترین، کە نزیکەی 9 کیلۆمەتر و 350مەترە."

پارێزگاری دەهۆک دەڵێت: "ئەو پرۆژانە لە ڕێگەی کۆمپانیای دیاریکراو جێبەجێ دەکرێن و بۆ سەری ساڵی کوردیش ئەگەر کەشوهەوا گونجاو بێت، ڕەنگە پرۆژەکان تەواو بن و سەدان کەس لێی سوودمەند دەبێت."

عەلی تەتەر ڕاشیگەیاند "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە دادپەروەری کار بکرێت و بەبی جیاوازی پرۆژە بگەیەنرێتە  هەموو شار و شارۆچکە و گوندێک."