رووماڵ

ئەمەریکا: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین هه ڵبژاردنی سبەینێ لە کوردستان ئازاد و دادپەروەرانە بێت

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکی( ئێکس) دا دەڵێت: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین هەڵبژاردنی سبەینێ لە کوردستان ئازاد و دادپەروەرانە بێت.

شەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی ( ئێکس)ـی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: پشتیوانیی له هەموو هه وڵێک دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سبەینێ له هەرێمی کوردستانی عێراق ئازاد و دادپەروەرانه بێت.

ئەلینا دەشڵێت: داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین ڕێز لە ڕۆڵی گرنگی میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن لە پرۆسەی دیموکراسیدا و خۆیان لە توندوتیژی و تۆقاندن بپارێزن.

رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024،  هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.

دوێنێ 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 7ـی بەیانیی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەڕێوەچوو.

دکتۆر ئەیسەر، گوتەبێژی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداربووانی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند کە بەم شێوەیە بوون:

دهۆک: 98% 

هەولێر: 97% 

سلێمانی: 97% 

هەڵەبجە: 96% 

کەرکووک: 56% 

نەینەوا: 43%

دیالە: 62% 

بەغدا کەرخ: 79% 

بەغدا ڕەسافە: 60%

سەڵاحەددین: 54%

ئەنبار: 8%

واست: 4%