كۆمیسیۆن: ده‌نگدان نهێنییه و ده‌نگی هاووڵاتی ئاشكرا نابێت

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوا له ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل و كامێرا له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بنه ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان.
شەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیكرده‌وه، ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ببات.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له ئاشكراكردنی نهێنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌نگده‌ر ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌ی ده‌نگدان نهێنییه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگی هاووڵاتی بۆ هیچ لایه‌نێك به كۆمیسیۆنیشهوه ئاشكرا نابێت.
هه‌روه‌ها داواش له قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیدانیش ده‌كات ئارامی بپارێزن و خۆیان له شێواندنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌دوور بگرن.
داواش له ده‌نگده‌ران ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل و كامێرا له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بنه ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان.